Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 07:33

نرخی بەرمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت گەیشتە 75 دۆلار و 42 سەنت

کوردستان TV
100%

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 75 دۆلار و 30 سەنت و رۆژەکەی بە 74 دۆلار و 81 سەنت تەواو کرد.

کاتژمێر 09:32ی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا 0،82 بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک برێنت بە 75 دۆلار و 42 سەنت فرۆشرا.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی تێکساس بە 73 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

پێشبینییەکان دەربارەی دابەزینی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا، وای کردووە خواست لەسەر ئەو سووتەمەنییە زیاد بکات و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان دروست کردووە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەنستیتۆی نەوتی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە بەراورد بە هەفتەی پێش خۆی، حەوت ملیۆن و 199 هەزار بەرمیل کەمی کردووە لە کاتێکدا وا پێشبینی دەکرا کە سێ ملیۆن و 625 هەزار بەرمیل کەم بکات.

لە لایەکی دیکەشەوە بڕیارە رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپیک) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە (ئۆپیک+) هەفتەی داهاتوو بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لە دوای مانگی تەمووز، کۆببنەوە.

لە کۆبوونەوەی پێشووشدا کە لە یەکی نیساندا بەڕێوەچوو هەردوولا لەسەر ئەوە رێککەوتن کە لە مانگەکانی ئایار، حوزەیران و تەمووزدا، قەبارەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت، بەشێوەی هەنگاو بە هەنگاو زیاد بکرێت واش چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی ئاسایبوونەوەی رەوشی ژیان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان، خواست لەسەر نەوت زیاد بکات و بەم هۆیەشەوە قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکات.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.