Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:53

عێراق 100ملیار دیناری بۆ وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران خه‌رجکردووه‌

وه‌كو قۆناغی یەکەم
کوردستان TV
100%

بە فەرمانی وەزیری بازرگانیی عێراق، عەلا ئەحمەد جبوری 100 ملیار دینار بە ئامانجی وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران خەرجکرا.

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، محەمەد حەنون لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەفەرمانی وەزیری بازرگانیی، عەلا ئەحمەد جبوری 100 ملیار دیناری بە ئامانجی وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران خەرجکراوە و گوتی: "100 ملیار دینارەکە قۆناغی یەکەمە لە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی جووتیاران و لە ماوەکانی داھاتوودا بەڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، قۆناغێکی دیکە لە شایستە داراییەکانی جووتیاران، خەرج دەکرێت".

محەمەد حەنون باسی لەوەشکرد کە 100 ملیار دینارەکە بۆ وەرگرتنی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەلایەن کۆمپانیای دانەوێڵەوە خەرجکراوە و گوتی: "وەزیری بازرگانیی عێراق، عەلا ئەحمەد جبوری ھەروەھا داوای کردووە، زۆرترین بڕی بەرھەمی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران وەربگرێت".

گوتیشی: "وەزارەتی بارزگانیی عێراق، شایستە داراییەکانی جووتیاران بۆ ساڵی 2020 خەرجکردووە".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.