Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 07:53

پارێزگارى هه‌ولێر: ئومێده‌که‌ین ساڵى ئاینده‌ پرۆسه‌ى خوێندن له‌ که‌ش و بارودۆخێکى باشتر به‌ڕێوه‌بچێت

کوردستان TV
100%


به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2021.6.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به‌یاوه‌رى  ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی په‌روه‌ده‌ی سنوری پارێزگای هه‌ولێر، به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ده‌سپێكى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌زموونه‌كانى ساڵى 2020-2021ى قۆناغه‌كانى بنه‌ڕه‌تى و ئاماده‌كارى هۆڵه‌كانى قوتابخانه‌كان و ڕه‌وشى قوتابییان، سه‌ردانى چه‌ند قوتابخانه‌یه‌كى سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێرى كرد.
لەسه‌ره‌تایى سه‌ردانه‌كه‌یدا، پارێزگارى هه‌ولێر، له‌كۆمه‌ڵگاى شاوێس سه‌ردانی هه‌ردوو قوتابخانه‌ى (زیارى هاوڕێى بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵا) و (قوتابخانه‌ى سانا سیتى بنه‌ڕه‌تى تێكه‌ڵاوى) كردوو و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستایانى قوتابخانه‌که‌ سه‌ردانی هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كانى كرد و له‌نزیكه‌وه‌ له‌چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كان و ڕه‌وشى هۆڵه‌كانى كۆڵییه‌وه‌ و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ قوتابیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان خواست.
پاشان پاریزگارى هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ شاندى یاوه‌ری سه‌ردانی قوتابخانه‌كانى (هۆنیایى بنه‌ڕه‌تى كچان و هێورى بنه‌ره‌تى كوڕان) و (تارینى بنه‌ره‌تى تێكه‌ڵاوی) له‌ كۆمه‌ڵگای مه‌لائۆمه‌ركرد، دواى سه‌ردانیكردنى هۆڵه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان و چۆنیه‌تى به‌ڕێوه‌چوونى تاقیكردنه‌وه‌كان، ده‌ستخۆشى له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێر و ماندووبوون و هەوڵەکانی بەڕێوەبەر و مامۆستایانى قوتابخانه‌كان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنی بۆ قوتابیان  خواست و ئاماده‌یى پارێزگاى هه‌ولێریشى بۆ هه‌ر پێویستى و هاوكارییه‌ك نیشاندا و ڕایگه‌یاند: "ئومێده‌كه‌ین ساڵى ئاینده‌ پرۆسه‌ى خوێندن و تاقیكردنه‌وه‌ى قوتابیان له‌ كه‌ش و بارودۆخێكى باشتر له‌م ساڵ به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌ ئه‌مساڵ به‌هۆى كۆرۆنا و ئه‌ودۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ى دووچارى هاتین به‌داخه‌وه‌ قۆناغه‌كانى خوێندن و پڕۆسه‌ى خوێندن به‌شێوه‌یه‌كى گشتیى به‌شێوه‌یه‌كى پچڕپچڕی به‌ڕێوه‌ چوو و تێپه‌ڕى".
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.