له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتی كۆپا ئهمهریكاو له گڕوپی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا كه به‌ڕازیل میوانداری كردووه، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای بووه‌وه، له ئه‌نجامدا ئه‌رژه‌نتین یاریه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له پاراگوای برده‌وه.
له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی یاری‌و له خوله‌كی ده یاریزان ئه‌لیخاندرۆ گۆمێز تاكه گۆڵی یاریه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵ ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م یاریزانانی پاراگوای هه‌وڵیاندا گۆڵ تۆمار بكه‌ن به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێ ئه‌نجام بوو،به‌م ئه‌نجامه ئه‌رژه‌نتین به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه و به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فت خال له پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی دایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.