Erbil 10°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 23:24

هاوپه‌یمانان: دڵخۆشین به‌و پێشکه‌وتنانه‌ی له‌ کوردستان هه‌یه‌

کوردستان TV
#7
100%

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند: دڵخۆشن به‌وه‌ی یه‌كه‌ی هه‌شتا و هێزه‌كانی پێشتیوانیی یه‌ك خراونه‌ته‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ .

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ كوردستان له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: كه‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دڵخۆشه‌ به‌ پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ دڵخۆشن به‌وه‌ی یه‌كه‌ی هه‌شتا و هێزه‌كانی پێشتیوانیی یه‌ك به‌ فه‌رمانده‌یی سیهاد بارزانی خراونه‌ته‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ .

عه‌قید ویلیام فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان رایگه‌یاند: پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌یه‌ك له‌ راوێژكارانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و دڵخۆشین به‌و پڕۆسه‌یه‌ .

هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ یه‌كه‌ی هه‌شتا و هێزه‌كانی پشتیوانیی یه‌ك خراونه‌ته‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، هیواشی خواست كه‌ هه‌مان هه‌نگاو له‌ هێزه‌كانی یه‌كێتی كه‌ مه‌به‌ستی یه‌كه‌ی حه‌فتا بوو، بخرێنه‌وه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ .

عه‌قید ویلیام گوتیشی: به‌ ڕاستی دڵخۆشین به‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌ كوردستان و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه‌ له‌ نێوان حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.