سوپای عێراق دەستگیرکردنی پێنج تیرۆریستی داعشی لە پارێزگای دیالە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، پێنج تیرۆریستیان لە پارێزگای دیالە کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە داعش داواکراوبوون، دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە بەناو کەرتی دیالە سەربە داعش چەکداربوون و ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان بە ئامانجی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا، دەستبەسەرکراون بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.