وه‌زیری په‌روه‌رده: رایگه‌یاند: داوامان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه ڤاكسین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان دابین بكات.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند: له ساڵی نوێی خوێندندا به‌شه وانه فه‌وتاوه‌كانی خوێندنی ئه‌مساڵ قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه و بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك به‌شێكی وانه‌كان دیاری ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رنامه‌و پلانێكی گونجاومان ئاماكردووه.
دكتۆر ئالان حه‌مه سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له میانی چاوپێكه‌وتنیكی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی كاتژمێر بیست راشیگه‌یاند: دۆخی كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده هه‌بوو و هه‌وڵمان داوه به كه‌مترین زیان له‌و دۆخه ده‌ربچین، گوتیشی پێویستیمان به چه‌ند ساڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بووی زیانی كۆرۆنا به پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده بكه‌ینه‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئاشكراشی كرد كه داوایان له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كردووه ڤاكسین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان دابین بكات.
له‌باره‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ، وه‌زیری په‌روه‌رده گوتی: مامۆستایانی وانه‌بێژ رۆڵێكی گرنگیان له پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده هه‌یه، به‌گوێره‌ی دۆخی دارایی ئه‌وه‌ی پێمان كرابێت درێخیمان نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.