Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 11:16

یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 74 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت

کوردستان TV
100%

لە بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌ 74 دۆلار و 5 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته،‌ 74 دۆلار و 96 سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ 74 دۆلار و 39 سه‌نت ته‌واوكرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:07وە نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،5 دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 74 دۆلار و 05 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به‌ 71 دۆلار و 84 سەنت فرۆشرا.

باس لەوەیش ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 74 دۆلار و 25 سەنت بۆ 74 دۆلار و 47 سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 74 دۆلار و 03 سه‌نت بۆ 73 دۆلار و 81 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.