Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 01:41

شاره‌زایه‌کی بواری ووزه‌ : به‌ر له‌کۆتایی ئه‌مساڵ نرخی نه‌وت ده‌گاته‌ 100 دۆلار

کوردستان TV
100%

ده‌یڤید ته‌ویڵ،سه‌رۆكی كۆمپانیای ماجلان كاپیتاڵ پێشبینی ده‌كات كه‌ له‌ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا به‌هۆی خواستی زۆر و پاڵه‌په‌ستۆی سه‌ر خستنه‌ روو، قه‌یرانی نه‌وت رووبدات.

ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری ووزه‌ له‌ پڕۆگرامی (به‌یانی له‌گه‌ڵ ماریا) له‌كه‌ناڵی فۆكس بزنس پێشبینی كرد كه‌ نرخی نه‌وت به‌ر له‌كۆتایی ئه‌مساڵدا بگاته‌ 100 دۆلار.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنی نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 74 دۆلار و60 سه‌نت.

ئه‌مڕۆش له‌بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 74 دۆلار و 10 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوكات نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی تێكساس به‌ 71 دۆلارو 89 سه‌نت فرۆشرا.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.