باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا رایگەیاند: یاداشتێكی فه‌رمیان ئاراسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی عێراق كردووه و چاوەڕوانی ڕەزامەندیی و په‌سندكردنی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزای نێوان ھەردوو وڵات.
ئاژانسی هەواڵی ئێرنا لە زاری ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بڵاویكردەوە، پرسی ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزە تەنیا تایبەت بە چلەی ئیمام حسێن نییە، بەڵكو بۆ ھەمیشە و گشتگیرە، گوتیشی: ھەنگاوی پێویست لە لایەن ئێرانەوە گیراوەتەبەر و چاوەڕوانی ڕەزامەندیی لایەنی عیراقین بۆ ھەڵگرتنی ڤیزە.
مەسجیدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لەگەڵ حكومه‌تی عێراق و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتووێژمان كردووەو لێژنەیەكی ھاوبەشیش پێكھاتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.