له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 16 -6-2021، شاندێکی وەزارەتی بازرگانی عێراقی فیدڕاڵ بە سه‌رۆكایه‌تی دکتۆر عەلا ئەحمەد جبوری وەزیری بازرگانی عێراق سەردانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کرد و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو.
وه‌زاره‌تی بازرگانی رایده‌گه‌ێنێت: له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت چەندین بابەتی گرنگ باس کران لەوانە هەماهەنگی نێوان هەردوولا و چۆنیەتی پەلە کردن لە دابەش کردنی شایستەداراییەکانی گەنمی جوتیاران بۆ یٔەمساڵ و ساڵانی پێشوو.
وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دابەشکردنی بەشە ئازووقەی مانگانەی هاوڵاتیان کە پێویستە لە هەموو شارەکان وەکو یەک بن تاوتوێ كرا.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: بریاردرا لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولا پێكبهێندرێت مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی هه‌ن.
وەزارەتی بازرگانی هه‌رێم و عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ چەند پرسێک دەکەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.