بهرێوهبهرایهتی پۆلیسی ههولێر بڵاوی كردهوه: كه بەشی پۆلیسی شارەوانی بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا لە بازاڕی شاری هەولێر، توانییان دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە چەقۆی قەدەغەکراودا بگرن، کە بە شێوازی قەڵەم و کلیل و مەدالیای جۆراوجۆر دروست کرابوون و ببوونە مایەی مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان.
پۆلیسی ههولێر ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت تا بە یەکجاری کڕین و فرۆشتنی چەقۆی قەدەغەکراو لە بازاڕەکاندا بنبڕ دەکرێت.
پۆلیسی ههولێر: ژمارەیەکی زۆر چەقۆی قەدەغەکراو دەستیان بەسەردا گیرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.