Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:17

مستەفا کازمی شوێنی تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەری بەسەرکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، رایگەیاند، ئەو شوێنەی کە تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەری تیادا ئەنجامدرا، دەکەین بە مۆزەخانە بۆ ئەوەی قوربانییە عێراقییەکان بەردەوام لە یادی ھەموواندا بمێنێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی سەردانی پارێزگای سەڵاحەددینی کردووە و لە میانیدا، شوێنی تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەری بەسەرکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە لایەنەکانی پەیوەندیداری راسپاردووە بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە دابەشکردنی مووچەی کەسوکاری قوربانییانی سپایکەر و گوتی:"شوێنی تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر، دەکەین بە مۆزەخانە بۆ ئەوەی قوربانییە عێراقییەکان بەردەوام لە یادی ھەموواندا بمێنێتەوە".

44

گوتیشی: "لەو شوێنە، قێزەوەنترین کۆمەڵکوژیی دژبە مرۆڤاییەتی ئەنجامدرا و خوێنی کەسانی بێ تاوان رژا کە وێژدانی ھەموو تاکێکی عێراقی ھەژاندووە".

بەپێی راگەیەنراوەکە، سەرۆکوەزیرانی عێراق،  باسی لەوەشکردووە کە خوێنی قوربانییانی سپایکەر، بووەتە سیمبولی بەدەستھێنانی سەرکەوتنی گەورە بەسەر تیرۆریستاندا و یەکگرتوویی عێراقییەکانیشی پتەوتر کردووە و گوتی:"دەبێت بەردەوام لەڕێگای پاراستنی سەرکەوتنەکانەوە، یادی قوربانییەکان بکەینەوە و پێویستە وانە لە رابردوو فێربێن تا رێگانەدەین، کارەساتی کۆمەڵکوژیی دووبارەببێتەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە مستەفا کازمی ئاماژەی بەوەداوە کە گەندەڵی، خراپی بەڕێوەبردن و سیاسەتە ھەڵەکان، ھۆکاربوون لەوەی کارەساتی کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر رووبدات.

چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە میانی ھێرشەکانیان لە پارێزگای سەڵاحەددین باکووری عێراق لە ساڵی 2014دا، کۆمەڵکوژییەکیان لە بنکەی سپایکەر ئەنجامدا کە بەھۆیەوە دوو ھەزار قوتابی و سەربازیی عێراقی کوژران.

لە 21ی ئابی 2016دا وەزارەتی دادی عێراق رایگەیاند کە 36 تاوانباری کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر لە گرتووخانەی ناسرییە لەسێدارەدراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.