Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:28

پێشانگای تەکنەلۆژی هایتێکس لە هەولێر کرایەوە

کوردستان TV
100%


بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 2021.6.16، بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتی هەرێمو نوێنەری کۆمپانیا و بازرگانییەکانی تایبەت بە بواری تەکنەلۆژیا و بوارە پەیوەندیدارەکانی دیکە و نوێنەری وڵاتان و خاوەن پڕۆژەکانی دەستپێشخەری کار و پڕۆژە بچووکەکان، دووەم خولی پێشانگای تەکنەلۆژیای هایتێکس بەهاوبەشی رێکخراوی روانگە، لەپێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر کرایەوە.
دوای بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی هایتێکس، ئامادەبووانی پێشانگاکە و سەردانی یەکەکە یەکە بەشەکانی پێشانگاکەیان کرد کە نزیکەی 100 براند و 70 نوێنەرایەتی و کۆمپانیای بەشداریان تێیداکردووە و ئەمساڵ جیاواز لەساڵانی تر رێکخەرانی پێشانگاکە چەند بیرۆکەیەکی نوێیان داناوە بۆ ئەوەی پێشانگەکە تەنیا نمایشکردنی هەندێک کاڵا و کەلوپەل یاخود هەندێ براند نەبێت و پێشانگەکە تاوەکو رۆژی 19ی مانگ بەردەوامدەبێت و تێیدا تیشک دەخرێتە سەر پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە کەرتە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە دیجیتاڵکردنی حکومەت، هەروەها پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری بازرگانانەکان بەیەکەوە کۆدەکاتەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.