ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه زیادكردنی ھه‌ماھه‌نگیی و ھاریكاریی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگریی فیدراڵیی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زۆر گرنگه و گوتی:"داوا ده‌كه‌ین ژماره‌ی ھێزه‌كانی پاسه‌وانیی سنوور له ھه‌رێمی كوردستان زیاد بكرێت، چونكه ھه‌ندێك ناوچه ھه‌ن كه له رووی ئه‌منییه‌وه توندوتۆڵ نییه و له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌قۆزرێنه‌وه، ئه‌وه‌یشمان له میانی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ ناوچه‌ی باتیڤا سه‌ربه قه‌زای زاخۆ به‌دیكردووه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگه پاڵپشتیی لۆجستیی، رادار و كامێرای چاودێری و پاڵپشتی دارایی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه زیاد بكرێت و گوتی:"ژماره‌یه‌كی كه‌م له ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه جێگیركراون و پێویسته ژماره‌ی پاسه‌وانانی سنوور زیاد بكرێن".
ڤیان سه‌بری گوتیشی: "له میانی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی عێراق، جومعه عناد كێشه و ئاسته‌نگه‌كانی ناوچه سنوورییه‌كمان خستووه‌ته‌ڕوو و گوتوومانه كه پاراستنی سنووری ھه‌رێم، به‌رپرسیاریه‌تییه‌كی ته‌واوكه‌ریی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.