Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:26

ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە چەند ڕۆژێک لە مەوبەر ئافره‌تێکی لە گۆڕستان کوشتبوو

کوردستان TV
100%


مەفرەزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - بنکەی پۆلیسی سەیوان بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ژنێکی لەگۆڕستان کوشتبوو.
له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: 
دوای ئەوەی شەوی (29 لەسەر 30ی 5ی 2021) تەرمی ئافرەتێک بەخنکێنراوی لەگۆڕستانی سەیوان لەشاری سلێمانی دۆزرایەوە،  بەڕێوەبەری پۆلیس سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بەپۆلیسی سلێمانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی بەپەلە ئەنجامبدەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجامدەری تاوانەکە.
پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت: سەرئەنجام پاش لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا شەوی ڕابردوو ئەنجامدەری تاوانەکە لەھەمان شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکەی بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی هاتووه‌: تۆمەتبار (ب، ب، ح لەدایکبووی 1997) لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەمەوامە.

شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.