Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:15

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کۆده‌بێته‌وه‌ و 4 پرسی گرنگ تاوتوێ ده‌کات

کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی 16-6-2021ی زایینی، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجام دەدات.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دائەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وروپا.
دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی  گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (١١) له‌ یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١،و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌ رۆژانی ٥/٣١ تاوه‌كو ٢٠٢١/٦/٢ و رۆژی ٢٠٢١/٦/٧ له‌ به‌غدا.
سێیه‌م: بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.
چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك  بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.