وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی گۆڕه‌پانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندراو:
كه‌مكردنه‌وه‌ی نهێنی/ ژماره(5-2021)ته‌نده‌ری پرۆژه‌ی(پرۆژەی قیرتاوكردنی گۆرەپانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە بەرێوەبەرایەتى کۆمەڵگاى دەروازەى نێودەوڵەتى حاجى ئۆمەران)
كه‌مكردنه‌وه‌ی كراوه
ئاگاداری سەرجەم بەڵێندەر و کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە تەندەری پرۆژەی ناوبراو لە سەرەوە هەیە، لە سەر بوودجەی وەبەرھێنان جا هەر بەڵێندەر و کۆمپانیایەک ئارەزووی بەشداری کردنی هەیە با سەردانی بەرێوەبەرایەتی ئەندازیاری و هونەری هەولێر بکات بەمەبەستی وەرگرتنی تەندەر،بەرامبەر به(٣٠٠,٠٠٠)سێ سەد ھەزار دیناری عێراقی کە ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی، و کرێی بڵاو کردنەوەی ئاگاداری ئەم بانگەوازە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو كۆمپانیای تەندەرەکەی بۆ دەردەچێت.
زانیاری:
1. فرۆشتنی تەندەر لەڕێکەوتی(16/6/٢٠٢١) دەست پێدەکات تا( 24/٦/٢٠٢١) رۆژانە لە کاتژمێر (٩)ی سەرە بەیانی تا(12:00)ی نێوەرۆ.
2. ڕۆژانی گەراندنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت تا(29/6/٢٠٢١)رۆژی سێ شه‌ممه کاتژمێر (12:00)نێوەرۆ،له دوای ئه‌م كاته هیچ ته‌نده‌رێك وه‌رناگیرێت.
3. رۆژی کردنەوە و ئاشکراکردنی تەندەر لە هەمان رۆژ کاتژمێر (١2) نێوەرۆله دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دەبێت، وە لە کاتی پشووی فەرمیدا دوا دەخرێت بۆ رۆژی دواتر.
4. ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکە (120) رۆژی تەقویمی یە.
مەرجەکان:
1. پێویستە ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرانەی کە بەشداری دەکەن پلەی پۆلێنکردنیانله پله(3) كه‌متر نه‌بێت وە پێناسەی وەزارەتی پلان دانان و یەکێتی بەڵێندەرانی کوردستان یان عێراق (ئەوانەی کە تۆمار کراون لە هەرێمی کوردستان) هەبێت.
2. پێویستە ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرانەی کە بەشداری دەکەن خاوه‌ن كارگه‌ی قیر بێت (مۆله‌تی نوێ كراوه‌ی كارگه بۆ ساڵی 2021 پێشكه‌ش بكات)یان هاوبه‌ش(ائتلاف)ی له‌گه‌ڵ كارگه‌یه‌كی قیر بكات(گرێبه‌ستی به هاوبه‌شی كاركردنی په‌سند كرا‌و هاوپێچ بكات به‌پێ ی رێنمایی ژماره (2)ی وه‌زاره‌تی پلاندانانی ساڵی 2016 به مه‌رجێك ئه‌م كارگه‌یه ته‌نها بۆ یه‌ك جار له‌م پرۆسه‌ی ته‌نده‌ره‌دا به‌شداری بكات به پێچه‌وانه‌وه ته‌نده‌ره‌كه پشتگوێ ده‌خرێت .
3. پێویستە ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرانەی کە بەشداری دەکەن گه‌ره‌نتی ته‌نده‌ر(ضمان العطاء) پێشكه‌ش بكات به گوژمه‌ی(48,000,000)چل و هه‌شت ملێون دینار به شێوه‌ی نووسراوی ده‌سته‌به‌ری بانكی(خطاب ضمان)یان به شێوه‌ی چه‌كێكی په‌سه‌ندكراو.
4. ماوەی کارکردووی تەندەرەکان(مدة نفاذ العطاءات)(٩٠)نەوەت رۆژە لە ڕۆژی کردنەوەی تەندەرەکان دەست پێ دەکات.
5. پێویستە ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرانەی کە بەشداری دەکەن ئەستۆپاکی نوێی ساڵی (٢٠٢١)یان هەبێت.
6. پێویستە بەڵێندەر یان نوێنەری متمانە پێکراو ئامادەی کردنەوەی تەندەر بێت بە پێچەوانەوە پرۆسەی کردنەوەی تەندەر بەردەوام دەبێت.
7. پێویستە ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرانەی کە بەشداری دەکەن پشتگیری بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان پێ بێت کە هیچ کەم و کووڕیەکی یاسایی نەبێت.
8. وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆی ھەیە پرۆسەی تەندەرین پێش نووسراوی سپاردن بۆ بەرژەوەندی گشتی بە هۆکاری پێویست هەڵبوەشێنێتەوە.
9. پێویستە کۆمپانیا یا بەڵێندەر لە کاتی نەگەراندنەوەی تەندەر نامەی لێبوردن(اعتذار) پێشکەش بکات.
10. ده‌سه‌ڵاتی گرێبه‌ستكردن پاپه‌ند نیه به كه‌مترین نرخی پێشكه‌شكراو.
11. پێویستە لە سەر ئەو کۆمپانیا و بەڵێندەرانەی کە بەشداری دەکەن پاپەندی رێنمایی جێبەجێکردنی گرێبەستە گشتیەکان ژمارە(٢)ی ساڵی (٢٠١٦) وبەڵگەنامە ستانداردەکانی کەمکردنەوە بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستەکانی پرۆژەی بچووک بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.