Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:34

قوتابییه‌ یه‌که‌مه‌کانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی په‌روه‌رده‌ی رواندز خه‌ڵات کران

کوردستان TV
100%

 له‌ مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تدا،به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكومی وحزبی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و قوتابییان و كه‌س و كاریان، به‌رێوه‌به‌ری گشتی شه‌نگلبان "حازم كورده‌"وه‌كو نه‌ریتێكی ساڵانه‌، قوتابییه‌ یه‌كه‌مه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له‌ سنووری په‌روه‌رده‌ی رواندز خه‌ڵات كرد .

یه‌كه‌مه‌كانی هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌یی تاكو زانكۆش ته‌واو ده‌كه‌ن ساڵانه‌ خه‌رجیان له‌لایه‌ن حازم كورده‌  بۆ ده‌كرێت،ئه‌مه‌ش له‌پێناو هاندانی قوتابییان تاوه‌كو بتووانن نمره‌ی به‌رزتر به‌ده‌ست بێنن.

هه‌ر له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا، گروپی مۆسیقای كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ر و وێژه‌ی كوردی لقی رواندز به‌ چه‌ند به‌رهه‌مێك مه‌راسیمه‌كه‌یان ، رازاوه‌تر كرد.

شایانی باسه‌ تاكو ئێستا  68 قوتابی له‌ ماوه‌ی 5 ساڵ له‌ لایه‌ن  حازم كورده‌ خه‌ڵات كراون.

234

 

ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.