له‌راگه‌یاندراوێكدا ، فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن: پێشوازی له جێ به‌جێكردنی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین.
فراكسیۆنی پارتی رایده‌گه‌ێنێت: ئێوارەی دوێنێ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند،لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەیان کردووەو ڕێکەوتنی هەولێرو بەغدا جێبەجێدەکرێت.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه: ئێمە لەفراکسیۆنی پارتی پێشوازی لەم هەوڵە دەکەین و وەک دەرگایەک دەیبینین بۆ کردنەوەی چارەسەری سەرجەم کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا.
فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: جێی خۆیەتی لێرەوە دەستخۆشی لەهەوڵە بێ وچانەکانی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بکەین کە هەر دوو ڕۆژ دوای سوێندخواردنی وەک سەرۆک وەزیران بەدوای چارەسەری کێشەکان بووە لەگەڵ بەغدا،جگە لەوەی لەم ماوەیەدا بەردەوام لەسەر هێڵ بووە لەسەر پرسی بودجەو شاندی حکوومەتی ڕاسپاردووەو دەسەڵاتی ڕێکەوتنی پێدان لەگەڵ بەغدا بە ئامانجی ناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان،هەروەها ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دووپاتکردۆتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرشانی لەم ڕێکەوتنەدا لەپێناو گەڕاندنەوەی مافی خەڵکی کوردستان.
له‌كۆتاییدا فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت:
وەک لەڕابردوودا سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند،جگە له بودجە چەندین مەلەفی دیکە هەن دەبێت لەگەل حکوومەتی عێراقی چارەسەر بکرێن،دەکرێت پرسی ناردنی بودجە چارەسەری کێشەکانی دیکەش بەدوای خۆیدا بهێنێت.
شه‌وی رابردوو ، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، كه به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه: له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی گفتوگۆی هاوبه‌شیان بۆ راسته‌ڕێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد.
مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ش لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە حیساب دەکرێت بە (أثر رجعی).
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: سوپاسی سەرۆک وەزیرانم کرد بۆ سەرکردایەتییەکەی و هەروەها سوپاسی حکومەتی فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنی ڕێککەوتنەکە. سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاشیگه‌یاندووه: ئەمە وەرچەرخانێکی گرنگە و بە یەکەوە بە سەر بەربەستێکی سەختدا زاڵ بووین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.