مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رایگه‌یاند كه رێگا ناده‌ن، قوتی چینی ھه‌ژار بۆ مه‌رامی ھه‌ڵبژاردن بقۆزرێته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه حكوومه‌تی ئێستای عێراق، حكوومه‌تێكی پیشییه و ھه‌ر كه‌سێك وه‌زاره‌ته‌كان بۆ مه‌رامی ھه‌ڵبژاردن بقۆزێته‌وه، ئه‌وا به‌ره‌وڕووی لێكۆڵینه‌وه ده‌بێته‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه مسته‌فا كازمی له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا باسی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگای زیقار كرد كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌نجامیدابوو و گوتی: "له سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ پارێزگای زیقار، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگمان له پارێزگاكه‌دا كرده‌وه كه ده‌بوو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر جێبه‌جێ بكرابان، به‌ڵام به‌ھۆی خراپی به‌ڕێوه‌بردن و گه‌نده‌ڵییه‌وه ئه‌و پڕۆژانه جێبه‌جێ نه‌كرابوون".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌وه‌شی گوتووه: "سه‌لماندوومانه كه حكوومه‌ته‌كه‌مان، حكوومه‌تێكی كرداره نه‌ك حكوومه‌تی گوفتار، ھه‌رچی توانا‌مان ھه‌یه ده‌یخه‌نه‌گه‌ڕ به ئامانجی دووباره گێرانه‌وه‌ی متمانه‌ی ھاووڵاتییان به پڕۆسه‌ی سیاسیی و ھه‌ڵبژاردن".
مسته‌فا كازمی گوتیشی: "ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه وه‌زاره‌ته‌كان بۆ مه‌رامی ھه‌ڵبژاردن بقۆزرێته‌وه، چونكه حكوومه‌ته‌كه‌مان، حكوومه‌تێكی پیشییه و ھه‌ر كه‌سێك وه‌زاره‌ته‌كان بۆ مه‌رامی ھه‌ڵبژاردن بقۆزێته‌وه، ئه‌وا به‌ره‌وڕووی لێكۆڵینه‌وه ده‌بێته‌وه".له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه ھه‌ر له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مسته‌فا كازمی گوتی:"رێگا ناده‌ین قوتی چینی ھه‌ژار بۆ مه‌رامی ھه‌ڵبژاردن بقۆزرێته‌وه، كاری له‌پێشنه‌ی حكوومه‌تی ئێستا، ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی شایسته‌یه بۆ ھه‌ژاران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.