د . پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و كارو باری ئایینی حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی کوردستان ھاوکاری مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش کرا.
ڕاشیگهیاندووه: ھاوکاریەکە لەسەر راسپاردەی مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بوو بۆ سەرجەم مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش لەشاروشارۆچکەکانی کوردستان کەژمارەیان (١٥٠٠ )مامۆستایه.
ههروهها ڕاشیگهیاند: لەکۆتا ڕۆژی پرۆسەکە لەگەڵ بەشێک لەخۆبەخشان کۆبوینەوەو جەختمان لە برەودان بەگیانی خۆشەویستی و ئایین پەروەری و نیشتیمان پەروەری کردەوە، بەپێ ی توانا ھەموو ھەوڵێک دەدەین بۆ ھاوکاری و یارمەتیدانی ووتارخوێنانی خۆبەخش، ھەروەھا پێشخستن و بەرز کردنەوەی ئاستی تواناکانیان بۆ ئەمەش لەڕێگەی ئەنجومەنی زانستیەوە پرۆژەیەکی گونجاو لەبەردەستەو جێ بەجێ ی دەکەین، وێرای کردنەوەی خولەکانی بەھێزکردن و پشتیوانی کردنیان لەچوارچێوەی رێنمایەکانی وەزارەتدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.