ئه‌مڕۆ سێشەممە ١٥ ی ٦ ی ٢٠٢١، هێمن هه‌ورامى، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانی ده‌ڤه‌رى زاخۆ و به‌روارى باڵا و ئامێدى، پێشوازی له ڕۆب واڵه‌ر كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارەکەدا سه‌ره‌تا ڕۆب واڵه‌ر كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆی بۆ شه‌هیدبوونی شه‌ش پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌ربڕی و هیوای چاكبوونه‌وه‌ى بۆ برینداره‌كان خواست.
دواتر له‌سه‌ر پرسی ده‌ستوورو دوایین هه‌نگاوه‌كان و پڕۆژه‌یاساى دادگای تاوانكاریی تایبه‌تمه‌ند به‌تاوانه‌كانی داعش له‌هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ كرا‌و دواهه‌نگاوه‌كان و كارى لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه خرایه‌ڕوو.
سه‌باره‌ت به‌پرسی ده‌ستووریش، ورده‌كاریى زه‌مینه‌سازیی سیاسی له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ڕای فراكسیۆنه‌كان بۆ كونسوڵی ئه‌مریكا خرایه ڕوو.
بۆ دۆخی ئابوورى و ئاماده‌كارییه‌كانی بودجه وردەکاری پێویست شیکرایەوە.
هێمن هه‌ورامی له باره‌ی دیداره‌كه‌وه ڕایگه‌یاندووه: لەسەر ڕه‌وشی ناوچه سنوورییه‌كان، ئاماژه‌مان به‌وه‌دا كه‌هه‌ڵوێستی په‌رله‌مان دژه شه‌ڕه‌و چه‌ندینجاریش ئه‌وه‌مان دووپات كردۆته‌وه كه‌ده‌بێ په‌كه‌كه‌و توركیا شه‌ڕو ململانێكانیان له‌هه‌رێمی كوردستان دووربخه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك ورده‌كاریى بیانوو به‌ده‌سته‌وه‌دانی په‌كه‌كه‌مان له‌ڕاكێشانی هێزه‌كانی توركیا‌و ئاڵۆزی و ماڵوێرانی كه‌به‌هۆی په‌كه‌كه‌وه بۆ سه‌دان گوندى ناوچه‌كه دروستبووه، خسته‌ڕوو.
ڕاشیگه‌یاندووه: لای خۆیه‌وه كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌سه‌ر په‌كه‌كه ڕوون و ئاشكرایه‌و لای ئه‌مریكا له‌ناو لیستی ئه‌و ڕێكخراوانه‌دایه كه كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گووتیشی: "ئێمه پێشووتریش له‌كاتی ئه‌و هێرشه‌و شه‌هیدبوونی ئه‌و پێشمه‌رگانه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌مان كردووه".
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌شدا هه‌ردوولا جه‌ختییان له‌سه‌ر پته‌وكردنی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.