هونه‌رمه‌ندی موزسیان وشیار عوسمان ناسراو به(وشیار رواندزی ) ،ساڵانێكه وه‌كو هونه‌رمه‌ندێك ،له‌بواری هونه‌ری موزیك جێپه‌نجه‌ی دیاره ، به‌شداری چه‌ندین فیستیڤاڵی هونه‌ری له‌سه‌ر ئاستی كوردسان و عێراقدا كردووه یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره ، وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی به‌مه‌به‌ستی ئاشانا بوون به‌كارو چالاكیه‌كانی به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كرده‌وه.
![2](/sites/default/files/inline-images/2_472.jpg)
*سه‌ره‌تا كورته‌یه‌ك له ژیانی هونه‌ری خۆت بۆ خوێنه‌رامان باس بكه‌یت .
- سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریم له شاری رواندزبۆ ساڵی 1977،له‌گه‌ڵ تیپی موزیكی پاشای گه‌روه ده‌گه‌رێته‌وه ، كاتێ له هه‌مان ساڵ به‌شداریم كرد له خوولێكی فێربوونی موزیك ،له‌سه‌رده‌ستی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره مامۆستا زرار محه‌مه‌د مسته‌فا .له كاته‌وه تا ئێستا وه‌كو ژنیار دانه‌بڕاوم له‌گه‌ڵ چه‌ندین تیپی موزیكی كارم كردوه ، له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین خوولی هونه‌ری موزیكیم كردۆته‌وه.
![1](/sites/default/files/inline-images/1_608.jpg)
* به‌رێزتان چه‌ند ئامێر میوزیك دهژێنیت؟
-ئه‌وه‌ی راستی بێت شاره‌زایم له چوار تا ئامێر هه‌یه ئۆكۆردیۆن، ئۆرك ، ریتم ، پیانۆ ، ده‌ڤ..به‌ڵام زیاتر له‌سه‌ر ئامێری ئۆرك و ئۆكۆردیۆن كارده‌كه‌م.
* كێن ئه‌و كه‌سانه‌ی هاندهرو پاڵپشتت بوون؟
- ئێمه‌مانان هه‌رده‌م خۆمان بهقهرزای مامۆستای گه‌وره هونه‌رمه‌ند( زرارمحه‌مه‌د مسته‌فا) ده‌زانین ئه‌و هاوكار وپاڵپشتم بووه ، هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌م له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ هاورێكانم هاندهرو هاوكارم بوون.
![22](/sites/default/files/inline-images/201464881_4204109776372775_7007298864989574354_n.jpg)
*كامه‌ن ئه‌و تیپه مۆسیقایانه‌ی وه‌كو ئه‌ندام ،كارت له‌گه‌ڵ دا كردون؟
- وه‌كو ئه‌ندامێكی چالاك ،له‌گه‌ڵ زۆرێك له تیپه موزیكییه‌كان كارم كردوه له‌وانه تیپی مۆسیقای پاشای گه‌وره، تیپی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی رواندز، تیپی مۆسیقای لاجان ، تیپی مۆسیقای ئاوات كه ئه‌م دووتیپه مللی بوون.
* ئایا هیچ ئاوازت داوه به‌گۆرانی بێ‌ژان؟
- به‌ڵێ ئاوازم بۆ هه‌ندێ له گۆرانبێژه لاوه‌كان داناوه .
* هیچ كاتێك بیرت له گۆرانی وتن ناكردۆتهوه؟
- له راستیدا له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی ههرزكاریم ، له هه‌ندێك بۆنه‌و ئاهه‌نگه‌كان گۆرانیم ده‌وت ، به‌ڵام زیاتر خولیای ژنیار بووم، بۆیه له گۆرانی وتن به‌رده‌وام نه‌بووم.
![55](/sites/default/files/inline-images/wshyar.jpg)
* ئه‌و ژنیارانه كامه‌ن؟ كه تۆی سه‌رمی به ژنینیان؟
- له جیهان و له كوردستان ژنیاری زۆر به‌توانا هه‌بن ، زۆرن ئه‌و ژنیارانه ،كه‌من سه‌رسام به ژه‌نینیان به‌ڵام من ناتوانم ئاماژه به ناوه‌كانییان بده‌م ،چونكه موزیك هه‌سته له په‌نجه‌كانی ده‌ست ده‌رده‌چێت.
* به‌شداری چه‌ند فیستیڤاڵی هونه‌ریت كردووه؟
-ئه‌وه‌ی راستی بێت به‌شداری زۆرلهفیستیڤاڵی هونه‌ریم كردوه ، له‌سه‌ر ئاستی كوردستان وعێراق بۆنموونه فیستیڤاڵی چالاكی قوتابخانه‌كان له له ساڵی 1979 له شاری سه‌ماوه له خواری عێراق ، فیستڤاڵی ده‌زگای رۆشنبیری وبڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی ساڵی 1982 له شاری هه‌ولێر وه فیستڤاڵی هونه‌ری شاری دهۆك له ساڵی 1985 له دوای راپه‌رنیش له‌ساڵی 1991 به‌شداری چه‌ندین ئاهه‌نگی گه‌وره‌م كردوه به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان شڤان په‌روه‌ر و ناسری ره‌زازی له شاره‌كانی رواندز ،رانیه، سۆران ، هه‌ولێر..له‌گه‌ڵ چه‌ندین فیستڤاڵی تر كه ئێستا له یادم نه‌ماوه.
* ئاستی ئاواز و گۆرانیبێژانی كوردستان له چ ئاستێك دایه؟
ئاستی ئاواز و گۆرانی كوردی له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا تاراده‌یه‌ك له ئاستێكی باش دایه،به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی راسانهیهتی گۆرانی كوردی بپارێزین پێویسته له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری سانسۆرێكی هونه‌ری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌كاری نه‌شیاو و كرچوكاڵ بكرێت ، به‌هه‌مان شێوه‌ی بۆ تیڤییه‌كان.
* لایڤی موزیك چۆن پێناسه ده‌كه‌یت؟
-لایڤی میوزیك ، بۆ ژنیار و گۆرانیبێژ كارێكی باشه به‌مه‌رجێك ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێت زیندوو بێت چونكه له لایڤ موزیك وه‌كو راهێنان پرۆڤه وایه ،له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئاستی ژنیار و گۆرانیبێژ له لایڤ موزیك ده‌رده‌كه‌وێت.
* له كۆتایدا زۆر سوپاس بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به ئێمه‌تان به‌خشی
- منیش زۆر سوپاسی ئه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئێوهدهكهم هه‌رسه‌ركه‌وتووبن.
دیمانه- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.