Erbil 27°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 20:29

وەزارەتی شارەوانی بە گوژمه‌ی 866 ملیۆن دینار گرفتی پرۆژەی ئاوی پێباز له‌قه‌زای که‌لار چارەسەر دەکات

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی كوردستان، لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕی زیاتر لە 866 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی ئاوی خواردنەوەی ناحیەی پێباز خەرج دەكرێت و ئەمەش دەبێتە هۆی چارەسەركردنی گرفتەكانی پرۆژەكە و بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی ئاو لە سنووری ناحیەی پێباز.
خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە، دوای ئەوەدێت كە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەرخستەی تایبەتی بۆ چارەسەركردنی گرفتی پرۆژەی ئاوی ناحیەی پێباز بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرزكردەوە و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانیش لە رێكەوتی 13/6/2021 رەزامەندی لەسەر خەرجكردنی بڕی 866 ملیۆن و 689 هەزار و 335 سێسەد و سی و پێنج دینار بۆ چارەسەركردنی پرۆژەكە نیشان دا.
لە كۆی ئەو 866 ملیۆن دینارەی بۆ پرۆژەكە تەرخانكراوە، بڕی زیاتر لە 834 ملیۆن دیناری بۆ دابینكردنی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەیە لە رووباری سیروانەوە بۆ ناحیەی پێباز و هەروەها بڕی 32 ملیۆن دیناریشی بۆ گەیاندنی كارەبای بەردەوامە بە پرۆژەكە.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.