كۆبوونەوەی لوتكەی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە بڕۆكسل بەڕێوەچوو. لە بەیاننامەی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، ناتۆ ئاستی پشتیوانییە پێشكەشكراوەكان بۆ عێراق و هێزە ئەمنییە عێراقییەكان لە هەردوو بواری ڕاوێژكاری و ماددی زیاددەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە لووتکەی ناتۆ لە برۆکسل کۆتاییهات و له راگهیهنراوێكدا لهبارهی عێراق ئاماژهی بهوهكرد، ئێمە ئەرکی تایبەت بە راوێژدان، راهێنانکردن و بەرزکردنەوەی تواناکان زیاد دەکەین تاوەکو بتوانین لەو رێگەیەوە یارمەتی عێراق بدەین بۆ ئەوەی هێز و دامەزراوە ئەمنییەکانی کاریگەرتر بن و گشتگیرتر بن.
راگەیێندراوەکەی ناتۆ 79 خاڵی لەخۆگرتووە. خاڵی 20ـی راگەیێندراوەکە تایبەتە بە عێراق و دەڵێت، "ناتۆ لە رێگەی ئۆپەراسیۆن، ئەرک و چالاکییەکانیەوە وەک دابینکەرێکی سەرەکی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەمێنێتەوە.
له راگەیێندراوەکەی ناتۆ هاتووه سوپاسی هاوبەشەکانمان بۆ بەشداریی کاریگەریان لەم هەوڵانەدا دەکەین، ناتۆ پاڵپشتی لە عێراق دەکات لە شەڕیدا دژی داعش و تیرۆریزم بە هەموو شێوەکانییەوە، دەستخۆشی لە حکومەتی عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دەکەین.
بەشێكی دیكەی بەیاننامەكە تایبەتە بە ئێران و داوا لەو وڵاتە دەكەن چالاكی موشەكە بالیستییەكانی بووەستێنێت و لەهەمان كاتدا ئیدانەی پشتیوانیی ماددی و سەربازی ئێرانیان بۆ میلیشیاكان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.