Erbil 12°C دووشەممە 06 کانوونی دووەم 14:12

عارف روشدی : په‌که‌که‌ بۆته‌ سه‌رئێشه‌ بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان

کوردستان TV
100%

عارف روشدی - راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پ.د.ک له‌ میانه‌ی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هەڕەشەو مەترسی چەکدارە نایاساییەکان لەسەر عێراق رایگه‌یاند: عێراق نه‌یتوانیوه‌ ببێته‌ ده‌وڵه‌ت ، هێزی چه‌كدار له‌ ناو عێراق دوور له‌ چاودێڕی ده‌وڵه‌ت به‌ ئاره‌زووی خۆی جوله‌ ده‌كه‌ن و پابه‌ند نین به‌ یاسا و رێسای ده‌وڵه‌ت .

به‌ناو عێراق خاوه‌ن سوپا و پۆلیسه‌ ، ئه‌و هێزو میلیشیایانه‌ به‌هێزترن له‌ سوپا و پۆلیسی فه‌رمی . له‌ حه‌مرین به‌ره‌و خوار هیچ هێزێك نیه‌ كۆنترۆڵی بارودۆخی عێراق بكات . هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی جیاوازمان دروست كردووه‌ كه‌ زۆر دیارو خاوه‌ن سیمایه‌كی شارستانییه‌ . په‌كه‌كه‌ بۆته‌ سه‌رئێشه‌ بۆ هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ، هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین ئازاری كێشتووه‌ ، بۆ په‌كه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و هه‌رێمه‌ تێك بدات ؟؟

هه‌رێمی كوردستان بۆته‌ شوێنێك بۆ هه‌موو هاووڵاتیه‌كی كورد و خه‌باتیان ، به‌ڵام په‌كه‌كه‌ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و ئه‌زموونه‌ تێك بدات . ئێمه‌ كێشه‌مان له‌ گه‌ڵ توركیا نیه‌ ، ئێمه‌ له‌ چوارچێوه‌ی عێراقین و هیچ كیشه‌یه‌كمان نیه‌ له‌ گه‌ڵ توركیا ، به‌ڵام ئه‌وان بوونه‌ته‌ كێشه‌ دروست كردن و راكێشانی هێزه‌كانی توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان . دوای 100 ساڵ خه‌بات ، ئایا ره‌وایه‌ هه‌وڵی شێواندنی ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌رێمی كوردستان بده‌یت ؟؟ باوه‌ر بكه‌ن ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه‌ نه‌با ، كوردستانی رۆژئاوا ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ر نه‌ده‌هات .

په‌كه‌كه‌ چ سوودی هه‌بووه‌ بۆ كوردستانی رۆژئاوا ؟؟ هه‌رێمێك كه‌ هه‌رێمی كوردستانه‌ دوای سه‌دان ساڵ له‌ خه‌بات و قوربانیدان ئایا چ به‌رژه‌وه‌ندیت هه‌یه‌ له‌و هه‌رێمه‌ و هه‌وڵی تێكدانی ده‌ده‌یت و ده‌ستی وڵاتانی هه‌رێمی بۆ ناوچه‌كه‌ راده‌كێشیت ؟

هه‌ڵوێستی ناوه‌خۆی ناو هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی په‌كه‌كه‌ ، رایگه‌یاند پارتی ناتوانن بخه‌نه‌ ناو فشارێك ، پارتی خۆی نیشتیمانێكه‌ هه‌وڵی پارتی زیاتر رزگاركردنی ته‌واوی بۆچوون و ئه‌جیندای خه‌ڵكی كوردستانه‌ . پێویسته‌ لایه‌نه‌كان هه‌ماهه‌نگ بن له‌ گه‌ڵ پارتی ، چ له‌ ناو حكومه‌ت چ له‌ ناو هه‌رێمی كوردستان . ناكرێت حزبه‌كان هه‌وڵ بده‌ن حكومه‌ت لاواز بن ، ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژووییه‌

 

 

دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵ

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.