Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 16:25

لە عێراق ژمارەى تووشبوون و مردن بەشێوەیەکى بەرچاو به‌رزبۆوه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 31 تووشبووی كۆرۆنا مردن.

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ 2021/6/14 وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج هەزارو 40  كه‌سی دیكه‌ له‌ شاره‌كانی عێراق تووشی كۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند: له‌م ماوه‌یه‌دا چوار هەزار و 349 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 31 تووشبووش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی بەیاننامەیەكه‌ی وەزارەتی تەندروستی عیراق هاتووه‌، له‌ چاو رۆژانی رابردوو ژمارەى تووشبوون و مردن به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە .

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.