په‌كه‌كه بۆ دژایه‌تی كردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان هێرش ده‌كاته سه‌ر پێشمه‌رگه و پارتی دیموكراتی كوردستان.
كۆمه‌ڵناسی ناوداری تورك ئیسماعیل بێشێكچی كه به دۆستی كوردیش ده‌ناسرێت، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه هاته ده‌نگ.
ئیسماعیل بێشێكچی له راگه‌ێنراوێكدا به‌توندی نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی په‌كه‌كه ده‌ربڕیوه و رایگه‌یاندووه كه په‌كه‌كه له دژی ده‌وڵه‌تی كوردستانیه بۆیه به‌رده‌وام هێرشی سه‌ر پێشمه‌رگه و پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان پێشه‌نگی خه‌تی كوردستانی بوون و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان ده‌كات.
بێشێكچی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هیچ جۆره پاساوێكی سیاسی و یاسایی ره‌وا بۆ هێرشه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه نییه و نابێت و پێویسته رووداوه‌كانی دوای رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و به‌ره‌به‌یانی 16 ئۆكتۆبرمان له بیر نه‌چێت و بزانین كه نه‌یارانی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوردستانی بۆ چی هێرشی سه‌ر پارتی و هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.