لە روونکردنەوەیەکدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشى شارەزوور بڵاوی كرده‌وه: سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14-6-2021، كه له پاركێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی روویدا، گه‌نجێكی له‌دایك بووی ساڵی (1992) كاتژمێر (9:00)ی سه‌رله‌به‌یانی رۆیشتووه‌ته پاركه‌كه و دوو باخه‌وانی لێبوه دوای سڵاوكردن له باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه لێیان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه.
ئاسایشی شاره‌زوور راشیدهگهێنێت: دوای ئاگاداربوون و گه‌یشتنی هێزه‌كانمان به شوێنی رووداوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایبه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه كه‌سێكه به‌ناوی (رێكان ته‌حسین فه‌تاح) كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
ئاسایشى شارەزوور ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، رووداوه‌كه خۆكوژی بووه و له رێگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه بووه.
له كۆتاییدا ئاسایشی شاره‌زوور رایدهگهێنێت، لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر لە رووداوەکە بەردەوامە و هاووڵاتییان ئاگادار دەکەن كه پێویست به شڵه‌ژان و دڵه‌ڕاوكێ ناكات، چونكه رووداوه‌كه ته‌نها كارێكی خۆكوژی بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.