كاتژمێر 9 ى شه‌وی رابردوو، لیژنەی پێشمەرگە، بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس کۆبووەوە.
لهراگهیاندراوێكدا لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ئەنجامی سەردانی لیژنەكه لەگەڵ لیژنەی هاوبەشی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ناوچە سنوورییەکان كرا كه بۆ به‌دواچوون و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون لهزەرەرو زیانەکانى شەڕى تورکیا‌و پەکەکە بۆ سەر گۆندەکان و هێزەکانی پێشمەرگەو ئامادەکردنی راپۆرت له‌وباره‌یه‌وه ئه‌نجام درابوو.
لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له تەوەرێكی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر سەردانی میحوەرەکانی پێشمەرکە بۆ بەدواداچوون لەسەر بارودۆخی گشتیی میحوەرەکان و هێزەکانی پێشمەرگەو زانینی کێشەو داواکارییەکانیان و بڕیاردرا لەماوەیەکی نزیکدا بانگهێشتی بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر کێشەو گرفتەکانی هێزەکانی پێشمەرگە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.