Erbil 35°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 14:26

عه‌ربه‌ت.. بە نزیکەی 645 ملیۆن دینار چه‌ند پرۆژەیه‌کی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: بە گوژمەی نزیكەی 645 ملیۆن دینار پرۆژەی نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێتكردنی کۆڵانەکانی گەڕەكی ئاشتی لە شارۆچكەی عەربەت  له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دەستی پێ كرد و لە ماوەی شەش مانگدا تەواو دەكرێت.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: شارەوانیی عەربەت و ئاژانسی ئیتاڵی بۆ هاوكاری و گەشەپێدان، بە گوژمەی نزیكەی 645 ملیۆن دینار، پرۆژەی كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی گەڕەكی ئاشتی لە شارۆچكەی عەربەت جێبەجێ دەكەن و لە ماوەی شەش مانگدا قۆناغەكانی پرۆژەكە تەواو دەكرێت.

دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.