ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14 - 6 - 2021 ، فازڵ حاجی، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه: كه لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پاراستن وچاکكردنەوەی ڕێگاوبانی هەولێر، به خێراییه‌كی زۆر ده‌ست به چاككردن و بڕینی ڕێی میراوه - تۆنێلی سۆرك كرا.
گوته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: ئەگەر کارەکان بەو خێراییە بڕوات، لە چەند ڕۆژی داهاتوو کێشەی هاتوچۆ و قه‌ره‌باڵغیی ڕێگای شەقڵاوە بۆ هەولێر بەتایبەتی لەڕۆژانی هەینی نامێنێت.
فازڵ حاجی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه کارەکان زۆر بەخێرایی دەڕۆن و ژماره‌یه‌كی زۆر ئامێری بیناسازی براونەتە شوێنەکە و دەستیان بەکار کردووە، ئەگەر هیچ گرفتێک دروست نەبیت، لەوانەیە تا کۆتایی هەفتە کارەکان نزیک بن لە تەواووبون، بەمەش کێشەی گەڕانەوەی هاووڵاتیان له شه‌قڵاوه بۆ هەولێر تا ڕاددەیەکی باش چارەسەر دەبێت.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.