له دووه‌م یاری جامی یۆرۆ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سویسرا‌و وێڵز له یاریگای ئۆڵۆمپی باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، له‌ئه‌نجامدا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به گۆڵێك بۆ هه‌ریه‌كه‌یان یه‌كسان بوون،.
ئه‌م یارییه له‌میانی گڕوپی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه بوو، دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌م به به‌رامبه‌ر هه‌ردوو تیپ بێ گۆڵ.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل ونۆدا، یاریزان برێل ئێمبۆلۆ ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵێكی بۆ سویسرا تۆماركرد، پاشان یاریزانانی وێڵز هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی سویسرا، تا له خوله‌كی حه‌فتاوچواردا، یاریزان كیفێر مۆر گۆڵی به‌رامبه‌ری وێڵزیهكانی به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده هه‌ریه‌كه‌و خاڵێكیان له ده‌ستپێكی یاریه‌كانی خۆیان له گڕوپی یه‌كه‌می جامی یۆرۆ به‌ده‌ستهێنا .
له‌یۆرۆدا، سویسرا و وێڵز یه‌کسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.