چەکدارانی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی گەنجێک لەناو شاری کەرکووک دەڕفێنن.
بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو میلیشیاكانی سهر به حەشدی شەعبی گەنجێکیان لە گەڕەکی قادسیە لە کەرکووک رفاندووە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند چەکدارەکان سەر بە میلیشیای بەدر بوون و بە پاساوی قسەگوتن بە حەشدی شەعبی، ئەو گەنجەیان رفاندووە.
دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیس لە رووداوەکە و گەیشتنیان بە شوێنەکە، چەکدارەکانی حەشدی شەعبی بەرەو بارەگایەکی خۆیان لە نزیک فڕۆکەخانەی کەرکووک هەڵاتوون.
چەکدارەکان گوتوویانە: ئەو گەنجە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەی بە حەشدی شەعبی گوتووە، بۆیه دەیڕفێنن.
چوار ساڵ لهمهوبهر و دوای خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەری 2017، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەستیان بە سەر کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستاندا گرت و بەبێ گوێدان بە یاسا و بنەماکانی مافی مرۆڤ، تاوان دژە هاووڵاتییانی مەدەنی دەکەن و حوكمێكی سهربازی بهزۆر سهپێندراویان له شاری كهركووك و ناوچهكانی دیكه گرتۆته بهر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.