Erbil 20°C سێشەممە 01 تشرینی یەکەم 02:46

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر کردنی ئافره‌تێکی راگه‌یاند

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنی ئافره‌تێكی راگه‌یاند .
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت: به‌شی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات،  له‌ بنكەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێكی ئافرەتیان بە ناوی (ش. خ. ع) دەستگیر كرد، كە لە بنكەی پۆلیسی ئیسكان بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، بڕیاری دەستگیركردنی هەبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، رادەستی بنكەی پۆلیسی ئیسكان كرا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.