Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:15

سه‌رۆکی یانه‌ی بایرن میونشن هه‌واڵێک ره‌تده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


هێربێرت هاینز سه‌رۆكی یانه‌ی بایرن میونشن ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌ به‌م دواییه‌ باسیان له‌ ئه‌گه‌ری ڕۆیشتنی ڕۆبیرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵه‌ندی ئه‌ستێره‌و گۆڵكاری بایرن له‌ ڕیزی تیپه‌كه‌ی له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ی ئێستا ده‌كرد.
 هاینز له‌ دیدارێكدا به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی بایرنی ڕاگه‌یاند كه‌ گرێبه‌ستی لیڤاندۆڤسكی له‌گه‌ڵ تیپه‌ باڤاریه‌كه‌ هێشتا دوو ساڵی ماوه‌و ڕه‌نگه‌ دوای ئه‌م ماوه‌یه‌ش هه‌ر له‌ یانه‌كه‌ بمێنێته‌وه.
 ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی بایرن دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ به‌م دواییه‌و له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس ده‌نگۆی ئه‌گه‌ری ڕۆیشتنی لیڤاندۆڤسكی له‌ ڕیزی یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌و په‌یوه‌ندیكردنی به‌ یانه‌ی ڕیال مه‌درید له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ بڵاوكرایه‌وه.
 پێشتریش یانه‌ی شاهانه‌ چه‌ند جارێك هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هێرشبه‌ره‌ی داوه‌، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌ری نه‌گرتووه، جێگای باسه‌ لیڤاندۆڤسكی ته‌مه‌ن سی و دوو ساڵ، له‌م وه‌رزه‌دا ڕیكۆردێكی پێوانه‌یی نوێی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی تۆماركرد كه‌ چلویه‌ك گۆڵی له‌ خولی ئه‌ڵمانیا تۆماركردو ڕیكۆردی پێوانه‌یی پێشووی شكاند كه‌ له‌ ساڵی هه‌زارونۆسه‌دو حه‌فتاودوو جێرد مۆله‌ر ئه‌ستێره‌ی پێشووی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به‌ تۆماركردنی چل گۆڵ له‌ یه‌ك وه‌رز به‌ده‌ستی هێنابوو.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.