سهرۆك مهسعود بارزانی لهیادی كارهساتهكانی 9ی حوزهیران، پهیامێكی بڵاو كردهوه.
سهرۆك بارزانی لهپهیامهكهیدا رایدهگهێنێت: لە مێژووی خەباتی گەلەكەماندا ڕۆژ نییە یادی كارەسات و قوربانیدان و قارەمانێتیی ڕۆڵەكانی گەلەكەمان نەبێت. پەنجا و هەشت ساڵ بەر لە ئێستا لە 9ـی حوزەیرانی 1963ـدا ژمارەیەك ئازادیخوازی سلێمانی لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوون سووكایەتی بە هێما نەتەوەییەكانیان بكەن، بەدەستی تاوانباری ئەو كات "زەعیم سدیق" شەهید كران. ئەو شەهیدە نەمرانەی سلێمانی بە قوربانیدانی خۆیان وانەیەكی پڕبەهای ئازایەتی و ئازادیخوازی بوون بۆ گەلەكەیان.
سهرۆك بارزانی دهشڵێت: بیست و دوو ساڵ دوای تاوانەكەی زەعیم سدیق، هەر لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا لە 9ـی حوزەیرانی 1985 ـدا دەستی تاوانكاری دوژمن گەییشتە گیانی بێ تاوانی پەنابەران و، فڕۆكەكانی ڕژێمی ئەو كاتی عێراق دڕندانە ئۆردوگای پەنابەرانی "زێوە"ـیان بۆردومان كرد و لە تاوانەدا سەدان ژن و منداڵی بێ گوناحی پەنابەر و ئاوارە شەهید و بریندار بوون.
سهرۆك مهسعود بارزانی لهپهیامهكهیدا راشیدهگهێنێت: دوژمن پێیوابوو بە شەهیدكردن و ئازاردان و سووتاندنی ژن و منداڵ و ئازادیخوازانی كورد، دەتوانێ ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ بەردەوامبوونی لە خەبات تێبشكێنێت. بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ مانەوە و خەبات و تێكۆشان، زۆر لە زەبروزەنگ و فڕۆكە و ئاگر و ئەشكەنجەی دوژمن بەهێزترە. دواجاریش چارەنووسی دوژمن و نەیارانی گەلەكەمانمان بینی و ئیرادەی بەرزی گەلەكەمان بەسەر دوژمنی بێویژداندا سەركەوت.
لهكۆتاییدا سهرۆك بارزانی رایدهگهێنێت: لەو یادەدا بە بەرزی یادی شەهیدانی هەردوو كارەساتی 9ـی حوزەیران و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی كوردستان دەكەینەوە و خوێنی شەهیدانمان چرای ڕێگای ئێستا و داهاتوومانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.