Erbil 34°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:34

فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا

لەگەڵ فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوە
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەکی عێراقی رایگەیاند کە فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی لە بەغدایە و لە میانیدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوە.

میدیاکانی عێراقی لە زمان سەرچاوەیەکی نادیارەوە راگەیاندووە کە ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیسماعیل قائانی بەسەردانێک گەیشتووەتە بەغدا و گوتی:

"فەرماندەی فەیلەقی قودس سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، ئیسماعیل قائانی لە میانی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی کۆدەبێتەوە".

بەگوتەی سەرچاوەکە، ئیسماعیل قائانی رەوشی ئەمنی عێراق بە تایبەتیش گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان حکوومەتی عێراق و حەشدی شەعبی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراق و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی تاوتوێ دەکات.

سەرچاوەکە زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.