Erbil 34°C دووشەممە 30 ئەیلوول 16:36

پۆلیسی هه‌ولێر به‌تۆمه‌تی به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر که‌سێکی ده‌ستگیر کرد

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه‌: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی باشور لەکاتی گەڕان و سوڕان بەنێو شەقامەکانی شاری هەولێر کاتژمێر (3ك30٠)ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ 9 - 6-2021،  توانیان تۆمەتبارێک بەناوی (گ. ج. ص.) دەستگیر بکەن بەتۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، لەکاتی دەستگیرکردنی دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری(کریستال) و کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر داگیرا.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تبار بۆ ڕێکخراوه‌ و بەپێی ماددە (3ی ماددە هۆشبەرەکان) ڕاگیراوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.