له‌میانەی كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی یۆنان، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر توندوتۆڵكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردولا، بەردەوامیى و پشتیوانى و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمەرگە دووپاتكرایه‌وه.
له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه:
ئه‌مڕۆ 9ی 6ی 2021 شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ستاڤرۆس كریمیس، كونسوڵی گشتی یۆنان له‌هه‌رێم كرد.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێت: له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندیه‌كان ئاماده‌یبوون، وه‌زیری پێشمه‌رگه دووپاتی كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان ده‌كات.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، كونسوڵی گشتی یۆنان، وێرای به‌رزنرخاندنی رۆڵ و قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆریستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه و فاكته‌رێكی كاریگه‌ری سه‌قامگیریه له‌ناوچه‌كه‌دا، هاوكات ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕی.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیده‌گه‌ێنێت: له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، له‌سه‌ر پرسی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه وێڕای به‌رزنرخاندنی هاوكارییه‌كانی راوێژكارانی سه‌ربازی وڵاتانی هاوپه‌یمانان له هه‌رێم، داوایكرد: وڵاتی یۆنان له‌م پڕۆسه‌یه به‌شداربێت و رۆڵ ببینێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.