کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی عێراق بریندار کرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه: بهیانی رۆژی سێشهمه 8 - 6 - 2021 ، هێزەکانی سنوورپارێزی عێراق لە سنووری “بیاره” تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بهسهختی بریندار بووە.
هەواڵنێری هەنگاو ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی ئاشكراكردووه كهناوی “یاسر محەمەد بەیگی” یه و خەڵکی گوندی “هانە گەرمەڵە” سەر بە شارۆچکەی نەوسوود ە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه بهههنگاوی راگهیاندووه، ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشیکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سلێمانی کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.