Erbil 33°C دووشەممە 30 ئەیلوول 14:34

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی کوردستان پڕۆژه‌ی قیرتاوکردن و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شه‌قام و کۆڵانه‌کان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە شەقام و كۆڵانەكان، شارەوانیی بەكرەجۆ بە هاوكاری بەشی ئامێرەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی بەكرەجۆی دەستپێكرد كە تێید ژمارەیەك شەقام و كۆڵان نۆژەن و قیڕتاو دەكرێن.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایده‌گه‌ێنێت: پرۆژەكە ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن شارەوانیی بەكرەجۆ و بەشی ئامێرەكانی شارەوانیی سلێمانی دەست بە جێبەجێ كرا بۆ چارەسەرکردنى چاڵى شەقام و کۆڵانەکانى بەکرەجۆ بە ماددەى قیڕ، واتە قیڕتاوكردن.
له‌كۆتاییدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكان لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان لەلایەن تیمەكانی شارەوانی بەڕێوە دەچێت.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.