لیژنەی کاروباری یاسایی پهرلهمانی كوردستان بڵاوی كردهوه، رۆژی سێشهمه 8 - 6 - 2021 ، لیژنەكه، بەسەرپەرشتیی د.بژار کۆچەر سەرۆکو ئامادهبوونی جێگری سەرۆكى لیژنەو ژمارهیهك لەئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
رایدهگهیهنن: کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەداڕشتنەوەو پێداچوونەوەی دەستووری و یاسایی بۆ ڕاپۆرتی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ، تایبەت بەپڕۆژهیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ژمارە 22ی ساڵی 2011ی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت لەھەرێمی کوردستان-عێراق.
لەکۆبوونەوەکە ھەڵسەنگاندن بۆ 4 مادەی پڕۆژەیاساکە کرا، بڕیارە ئهمڕۆ چوارشەممە درێژە بەکۆبوونەوەکە بدرێ بەمەبەستی تەواوکردن و ئامادەکردنی پڕۆژەیاساکە.
ئهمڕۆ پڕۆژه یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت تاووتوێ دهکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.