وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ڕاگهێندراوی ٢٤ كاتژمێری تایبهت به نهخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای بڵاوكردهوه.
به پێی ڕاگهێندراوهكه له ماوهی ٢٤ كاتژمێردا چوار ھەزار ١١٩ لە عێراق، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون و ٢٣ کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ههروهها ١٨ ھەزار و ٣٥٣ کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
ههروهها ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، چوار ھەزار و ٧٧٠ کەس لە ڤایرۆسەکە، چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق باس لەوەشکراوە کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و ٢٣٣ ھەزار و ٢٤٠ کەس و لەو ژمارەیەش ١٦ ھەزار و ٥٨٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ١٥١ ھەزار و ٥١٥ کەسیش چاکبوونەتەوە.
ههروهها ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٨ ھەزار و ٣٥٣ کەس ڤایرۆسی کۆرۆنایان وەرگرتووە و باس لەوەشکراوە تا ئێستا، ٦٥٨ ھەزار و ٥٠١ کەس، ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.