Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:17

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت روونکردنەوەیەکی بڵاوکرده‌وه‌

دەبێ هەواڵنێر بە ئەمانەتەوە راستییەکان بۆ ناوەندە فەرمییەکان و راى گشتى بگوازێتەوە
کوردستان TV
100%

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هه‌رێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە چەواشەکردنى راستییەکان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه‌ ..

لەلایەن هەندێ دەزگاى میدیایی ئەخلاقى کارى رۆژنامەوانى لە بنەما سەرەکییەکانى کارى راگەیاندنەو دەبێ هەواڵنێر بە ئەمانەتەوە راستییەکان بۆ ناوەندە فەرمییەکان و راى گشتى بگوازێتەوە. بە داخەوە بەهۆى ئەو پەرتەوازەییەى لەنێو کایەى میدیاى کوردیدا هەیەو بەهۆى ئەو ئازادییە رەهایەى لە هەرێمى کوردستان بۆ میدیاکاران فەراهەم کراوە، هەندێ کەس و دەزگاى راگەیاندن دەرفەتەکەیان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەى راستییەکان لە رێگەى دەزگاکەیان و سۆشیال میدیا بشێوێنن.

ئێمە رێز لە هەموو بۆچوون و رایەکى جیاواز دەگرین و رەخنەکانیش بەهەند هەڵدەگرین بۆ راستکردنەوەى هەڵەکان. بەڵام بە داخەوە لەم چەند رۆژەى رابردوو لە پەراوێزى دیمانەیەکى  سەفین دزەیی ،بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەچەندین ماڵپەرو هەژمارەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ئەنقەست و بەبەرنامە راستى قسەکانیان شێواندو بە نیوەچڵى بڵاویان کردەوە بۆ بەلاڕێدابردنى راى گشتى.

بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بەشى کوردى دەنگى ئەمریکا وەڵامى هەموو ئەو چەواشەکاریانەى داوەتەوە کە ماوەیەکە لە هەندێ کەناڵى میدیایی دژى هەڵوێست و سیاسەتى حکومەتى هەرێم بڵاودەکرێنەوە. بەڕێزیان تەواوى راستییەکانى روونکردۆتەوە. بەڵام بە داخەوە جارێکى دیکە دەقى قسەکانى ناو دیمانەکەیان دەستکارى کردۆتەوەو بە ناوى دەنگى ئەمریکا بڵاویان کردۆتەوە. سه‌فین دزه‌یی لە هیچ شوێنێ نەیگوتووە '' تورکیا لە بڕینەوەى دارەکان ئاگاداریان کردووینەتەوە'' بەڵکو دەڵێ لایەنى پەیوەنددار لە حکومەتى هەرێم ئاگاداریان کردینەوە کە حاڵەتێکى ئاوا لە ناوچە سنووریەکان هەیە، لە دیمانەکەشدا  دەڵێ " بە دڵنیاییەوە ئەوە کارێکی زۆر زۆر ناڕەوا و ناپەسەند و دوورە لە هەموو عورف و عاداتی دیپـلۆماسی و دراوسێتی و بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە و ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان بە چەندین ڕێگای تایبەت و فەرمی ئاگاداری لایەنەکانی تورکی کردۆتەوە.

لەم لینکەشدا دەتوانن دەقى دیمانەکەى  سەفین دزەیى بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەسەر ماڵپەڕى بەشى کوردى دەنگى ئەمریکا ببینن. https://www.dengiamerika.com/a/kurdistan/5919112.html

راگەیاندنى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت

8/6/2021

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.