Erbil 16°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 21:48

وه‌زیری دارایی: کوردستان به‌ره‌و قۆناغێکی باشی گه‌شه‌کردنی ئابووری ده‌چێت، ناهێڵین خه‌ڵک ببێته‌ قوربانی

کوردستان TV
100%


 له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: 
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 8ی حوزه‌یرانی 2021  ئاوات جه‌ناب نوری وه‌زیری دارایی و ئابوری پێشوازی له‌ دوو به‌رپرسی باڵای ئابوری ئه‌مریكی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.
وه‌زاره‌تی دارایی رایده‌گه‌ێنێت: له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌، وه‌زیری دارایی و ئابوری ئاوات جه‌ناب نوری پێشوازی هه‌ریه‌ك له‌ (خالد لوم) پاشكۆی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق و خاتوو(لیزا پۆدۆنلی) به‌رپرسی به‌شی ئابوری له‌ كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر، كرد.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هاتووه‌: كه‌له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا، باسیان له‌ دواهه‌مین گۆڕانكارییه‌كانی ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرد و وه‌زیری دارایی ئابوری ئاوات جه‌ناب نوری جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه‌ ڕێكه‌وتن بكات و نه‌هێڵن خه‌ڵكی ببێته‌ قوربانی. 
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، كوردستان به‌ره‌و قۆناغێكی باشی گه‌شه‌كردنی ئابووری ده‌چێت و له‌ قۆناغه‌كانی داهاتوودا زیاتر پشت به‌ بواره‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی دیكه‌ی ئابوری ده‌به‌ستن. 
له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، به‌رپرسانی ئابوری ئه‌مریكا هه‌نگاوه‌كانی وه‌زیری دارایی و ئابوری و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند و هیواخوازی ئه‌وه‌ بوون، به‌ زووترین كات كێشه‌ هه‌ڵسپێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌گینا ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ئاستی بژێوی خه‌ڵكی و هه‌ژاری له‌ناوچه‌كه‌.

1
شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.