به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: كهتیمهكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستابوو بە كوشتی ژنەكەی .
پۆلیسی سلێمانی رایدهگهێنێت: شەوی ڕابردو کاتژمێر 9:30 خولەک لەگەڕەكی بەكرەجۆ لەشاری سلێمانی دەنگی تەقە بیسترا ، دەستبەجێ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كە پیاوێك فیشەكی ناوە بە ژنەكەیەوەو كوشتویەتی و هەڵاتووە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: له‌سه‌ر فه‌رمانی بەڕێوەبەری پۆلیس( بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆو نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوشتن ) ی ڕا‌سپێردرا كە لێكۆڵینەوەی ورد لە ڕوداوەكە بكەن و تۆمەتبار بدۆزنەوەو دەستگیری بكەن.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا هاتووه: دوای لێكۆڵینەوەكان و گەڕان و پشكنینەكان توانرا لە ماوەی 3 کاتژمێردا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: لەئێستادا تۆمەتبار (م ، ك ، أ ) لەدایكبووی 1968 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
جێی ئاماژەیە بكوژ‌و كوژراو لەپڕۆسەی هاوسەرێتی لێك جیابوونەتەوە بەڵام لە ماڵێكدا پێكەوە ژیاون.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.