Erbil 19°C دووشەممە 30 ئەیلوول 06:31

هه‌ولێر.. له‌رووداوێکی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌دا که‌سێک گیانی له‌ده‌ستدا

برینداربوونیش هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

رێبین مه‌جید په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 7 - 6- 2021 ، رووداوێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ له‌ماڵێك له‌گه‌ره‌كی زانیاری هه‌ولێر گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی لێكه‌وته‌وه‌.
په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: له‌رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌دا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا به‌ناوی  دلێر عه‌بدولواحید ، ته‌مه‌نی 51 ساڵه‌ .
گوتیشی هه‌ر له‌رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ماڵه‌كه‌دا 2 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون ، مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری خێرایی پزیشكی بۆیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون .
په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی سه‌ر به‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر كۆنترۆڵ كراوه‌.
رێبین مه‌جید په‌یامنێری كوردستان تیڤى ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: كه‌پێش رووداوی ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه‌ ده‌نگێكی گه‌وره‌ له‌نێو ماڵه‌كه‌دا بیستراوه‌ ، گوتیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ له‌سه‌ر هۆكاری رووداوه‌كه‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار راپۆرتێك ئاماده‌ده‌كه‌ن . 


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.