کۆنسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر نیگەرانی خۆی لەبەرامبەر هێرشی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سەر پێشمەرگە لە چیای مەتین لەئامێدی دەربڕێت و رایده‌گه‌یه‌نن: پێشمەرگە هێزی شەرعی هەرێمی کوردستانن و هاوپەیمانیی ئێمەن لە دژی داعش، سەرکۆنەی هەموو دەستدرێژییەک دەکەین بۆ سەرگیان و سەلامەتیان.
کۆنسوڵی گشتی فەرەنسا لە هه‌ولێر راشیدهگهیهنن: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی کورد و خانەوادەی ئەو پێنج پێشمەرگانە دەکه‌ین کە لە هێرشەکەدا شەهیدبوون.
رۆژی شەمهی رابردوو، لە چیای مەتین لە ئامێدی، هێزه‌كانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی پێشمه‌رگه به‌هۆیه‌وه پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.